بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، مەحموود موسەلەت هاوسەرۆکی نوێ مەجلیسی سووریای دیمۆکراتیک لە گفتوگۆیەکدا ڕایگەیاند کە بەڕێوەبەرایەتی خۆسەر، ئامادەی دانوستان لەگەڵ هەموو وڵاتانی تێوەگلاو لە قەیرانی سووریا لەوانە تورکیایە.
موسەلەت لە گفتوگۆیەکدا ڕایگەیاند کە ئەمن بڕوام بە تۆڵە کردنەوە نییە و بە تواوەتی لەسەر گفتوگۆم. ئێمە هەموو لایەنەکان لەوانە تورکیا بۆ گفتوگۆ بانگهێشت دەکەین. ئێمە هەوڵ دەدەین تا ئەو جێگا کە دەتوانین خەڵکی عەفرین و سەرێکانی یارمەتی بدەین تا بگەڕێنەوە بۆ وڵاتەکەیان.
موسەلەت لە درێژەدا جەختی کرد کە بە مەبەستی هاتنی ئاشتی و سەقامگیری، هەموو لایەنەکان چ تورکیا و چ وڵاتانی دیکە بەرەو گفتوگۆ بانگهێشت بکەین و هیوای خواست کە هەموو لایەنەکان بزانن کە لە ناوچەی کوردستانی سووریا هەموو لایەنەکان پێکەوە بڕیار دەدەن و یەک قسە دەکەن.
ناوبراو هاوپەیوەند بە تورکیا وتی ئێمە هەموو دەرگاکان بۆ گفتوگۆ دەکەینەوە. من بڕوام بە گفتوگۆ هەیە نەک تۆڵە.
Your Comment